زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتی رژێمی داگیرکەر: بنەماڵەی نەتانیاهۆ دەیانەوێت من تەسفیە بکەن

ئیێل زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند، بنەماڵەی نەتانیاهۆ هەوڵی دوورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی دەدەن، چونکە دژایەتی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەکات.
ئیێل زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی گشتیی رژێمی سەهیۆنی لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا ڕایگەیاند کە بنەماڵەی بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داگیرکەر بە بیانووی دژایەتیکردنی داگیرکردنی ناوچەکانی ماوەتەوەی غەززە بڕیاری تەسفییە کردنیان داوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی داگیرکەری هارێتز، زەمیر ڕایگەیاندووە، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ئەفسەرانی پلەباڵا و خانەنشینکراو لە بارەگای ئەرکانی گشتی، بازنەی نەتانیاهۆ فشارێکی زۆریان لەسەر دروستکردووە بۆ ئەوەی لە کارەکەی دووربخرێتەوە، ئەمەش بەهۆی دژایەتیکردنی لەگەڵ پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە.
ئەو وتانەی زەمیر دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل کاتز وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر زنجیرەیەک دامەزراندنی ڕەتکردەوە کە ناوبراو پەسەندی کردبوو.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە، زەمیر ڕایگەیاندووە، "دەزانم چی لە دەوروبەرم دەگوزەرێت و هیچ نیازێکم نییە سوپاکە ڕادەستی نەتانیاهۆ و کاتز و ئەوانی دیکە بکەم، بنەماڵەی نەتانیاهۆ دەیانەوێت نمرەکان لەگەڵ من یەکلایی بکەنەوە، هەروەک چۆن لەگەڵ هێرزی حەلڤی سەرۆکی پێشوومدا کردیان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
راگەیەندرا کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کەرەستەی وێستگەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە ناو یەمەن و دەوترێت بۆ چالاکیی سیخوڕی و هەواڵگری بەکارهێنراون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.